دەربارەی ئێمە
O3 هەمیشە لە هەوڵ و کۆشش داین بۆ دابیین کردنی خزمەتگوزاری لە بواری گەیاندن و ئەنتەرنێت وەک خزمەتگوزاری(ئەنەرنێت،پەیوەندی تالەفۆنی،کەناڵی تەلەفزیۆنی،سەیرکردنی فیلم بەتەکنەلۆجیای HD)بە کوالتی بەرز و نرخێکی گونجاو وە واڵا کردنی دەروازەیەک بۆ بە دیهێنانی باوەڕی بەشداربووانمان لە ناوچەکە,ئەمەش لەرێگای پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری (FTTH فایبەر بۆ ماڵان) زیاتر لە 200000 بەشداربوانمان هەیە لە رێگای برێکارەکانمان لەهەرێم لەهەردوو پاریزگای هەولێر و دهۆک، O3 تیلیکۆم یکێکە لەپرۆژەکانی کوردستان نێت کەلەساڵی 2001 لەهەرێمی کوردستان دامەزرا، ئێمە هەستاین بە بنیاتنانی تۆرەکانی گەیاندن تاوەکو ئێوەی خۆشەویست بە یەکتر ئاشناکەین و کارەکانتان ئاسانتر راپەرێنن.
ستراتیجیەتمان جەختکردنەوەیە لە سەر فەراهم کردنی چاکترین خزمەتگوزاری بۆ کریارەکانمان بە کوالتی بەرز، ئێمە وەکو O3 بەشانازیەوە باوەڕمان بە خۆمانە بە دابین کردنی نوێترین تەکنۆڵۆچیا سەردەم.
ئێمە ژێرخان و پێداوستی تەواوی سەردەمیانمان لە ژێر دەستە تاوەکو بتوانیین بە باشترین و خێراترین خزمەتگوزاری ئنتەرنێت بە بەشدار بوانمان پێشکەش بکەین لە هەرێمی کوردستان. .
ڕوانگەمان
ئامانجمان بەخشینی مانایەکی نوێیە بە خزمەتگوزاری ئەنتەرنێت بەشێوازێکی بێ هاوتا وجیاواز ئەویش بە بەکارهێنانی نوێترین تەکنیکی تەکنەلۆجی ئەنتەرنێت بەکوالیەتەکی بەرز(FTTH-فایبەر بۆ ماڵان) و لە ڕێگەی تیمێکی تایبەتمەند و کارا و خاوەن شارەزاییکی باڵا، بەم ڕوانگەیەمان هیوادارین ببینە یەکێک لە گەورەترین و باشترین کۆمپانیاکانی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری ئەنتەرنێت لە عێراق
ئەرکمان
ئەرکی ئیمە تێپەڕاندنی ویستی کڕیارەکانمانە بە دروست کردنی پەیوەندی پتەو لەسەر بنەمای ڕاستگۆیی و متمانە و کۆششی بەردەوام، هەروەها هەمیشە چەخت کردنەوە لەسەر رەخساندنی دۆخێکی تەندروست لەنێوان فەرمانبەرەکان کە وەک خێزانێک کار بکەن لەسەر بنەمای (تیم ورک).